شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی مامۆستا مەسعود کانی کوردەیی و تەکیەی شێخ محێدین دەکات

ئەمشەو لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی مامۆستا مەلا مەسعود کانی کوردەیی و تەکیەی شێخ محێدینی کرد.

لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی دایکی، شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی مامۆستا مەلا مەسعود کانی کوردەیی کرد و پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کردن.

هەر ئەمشەو لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی تەکیەی شێخ محێدینی کردو بە گرنگیەوە باسی لەرۆڵی تەکیەو خانەقاو شوێنە ئاینییەکان کردو رۆڵی مامۆستایانی ئایینی و شێخانی تەریقەتی بەرزنرخاند.


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *