Author: Shalaw Kosrat Rasool
-
شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
لە شاری هەولێرو بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە کرد. شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە پرسەی هەریەک لە کۆچکردووان (سافیە جەبار خورشیدو حەسەن خزر) کردو پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردووان کردو هیوای خواست دواکۆست و ناخۆشیان بێت.
-
ڤیدیۆ ..شاڵاو کۆسرەت رەسول و ئاسۆ مامەند لەگەڵ خزمانی چیوە کۆبوونەوە
.شاڵاو کۆسرەت رەسول و ئاسۆ مامەند لەگەڵ خزمانی چیوە کۆبوونەوە
-

شاڵاو کۆسرەت رەسول و ئاسۆ مامەند لەگەڵ خزمانی چیوە کۆبوونەوە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٧/٩/٢٠٢٤ لە گوندی چیوە، شاڵاو کۆسرەت رەسول بە هاوڕێیەتی هەڤاڵان ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەیسەڵ کەریم خان ئەندامی سەرکردایەتی لە دۆڵی بالیسان سەردانی گوندی چیوەیان کرد و لەگەڵ خزمانی عەشیرەتی خۆشناوی سنوورەکە کۆبوونەوە. لەمیانی وتەیەکی بۆ ئامادەبووان شاڵاو کۆسرەت رەسول باسی لە رۆڵی مێژوویی دۆڵی بالیسان و گوندەکانی ئەو سنوورەو…
-

شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە چین و توێژە جیاوازەکانی هەولێر دەکات
لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە چین و توێژە جیاوازەکان کردو رایگەیاند دەرگامان هەمیشە کراوەیەو خۆمان بە خەمخۆری هەمووان دەزانین. لەمیانی دانیشتن و گفتوگۆکردن لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکان، شاڵاو کۆسرەت رەسول باسی لە پرۆژەی بانکی نیشتمانیی کرد کە وەک پرۆژەیەک بۆ چارەسەری کێشەی بنەڕەتی فەرمانبەران خراوەتەڕوو.
-

ھەژماری من » وەک صەڕافێکدروستکردنی بانکێکی نیشتیمانی چارەسەرە
لە ماوەکانی رابردوودا و بە دیاریکراویش لە دوو ساڵی ڕابردوودا کێشەکانی نێوان بەغداد و هەرێم لەسەر چەند دۆسیەیەکی جیاواز بە تایبەتیش لەسەر پرسی و بودجە و موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رویان لە هەڵکشان کرد . ئەم تەنگژە و گرژییانەش ئاسۆی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ناوەند و ھەرێمی خستە بەردەم ئاقار…
-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵ کاندیدەکانی یەکێتی لەسنووری پارێزگای هەولێر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەڤاڵان رەفعەت عەبدوڵا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و رێواز فایەق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە هەولێر لە راپۆرتێکدا دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردن خستەڕوو و دووپاتیکردەوە، هەولێر لەسەر رێڕەوی گۆڕانکارییە و پێکەوە لەگەڵ هەولێرییە سەربەرز و خۆشەویستەکان داهاتووییەکی گەشتر بونیاد دەنێین و هەولێر بۆ خەڵکەکەی وەردەگرینەوە. سەرۆک بافڵ…
-

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر
-

شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە ژمارەیەک گەنجی قوشتەپە دەکات
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١/٩/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە ژمارەیەک کەسایەتی و گەنجی سنووری قوشتەپە. لەمیانی پێشوازی کردنی لێیان، شاڵاو کۆسرەت رەسول باسی دۆخی هەرێمی کوردستان و هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پرسەکان کردو دیدو بەرنامەی یەکێتی بۆ روونکردنەوە.
-

لە ٣١ی ئاب و لە شاری هەولێر
لە ٣١ی ئاب و لە شاری هەولێرلە بەردەم مەکتەبی سیاسی هەموومان پێکەوە بەشداربووین و ماتەممان گێڕا بۆ شەهیدانی ٣١ی ئاب
-

شاڵاو کۆسرەت رەسول ژمارەیەک خانەوادە بەسەر دەکاتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٣٠/٨/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی ژمارەیەک خانەوادەی دیارو ناسراوی هەولێری کرد. بە مەبەستی لە نزیکەوە هەواڵ پرسین و ئاگاداربوون لێیان، شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی هەریەک لە (شێخ رەزا سەید گوڵ بەرزنجی و سالم خەسرۆ ئاغا دیبەگەیی) کرد.