شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٤/٨/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە کرد.

بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان، لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە پرسەی هەریەک لە کۆچکردووان (مەسعود تاهیر مەحمود، نیعمەت حاجی هەینی مەرزانی، جەمال جاسم کێلەسپی، حەمەدەمین عەبدوڵا حەسەن هۆرمزیار، یوسف مەجید مستەفا) کردو هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردووان کرد.

هەر ئەمڕۆ لە کاوانیان، بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری کرد لە پرسەی کەسایەتی دیارو فەرماندە (وەستا سدیق کاوانی).


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *