دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠/٧/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری کرد لە پرسەی کۆچکردوو (ساجیدە عەوڵا مەنتک).
لەمیانی بەشداری کردن لە پرسەکەدا، شاڵاو کۆسرەت رەسول پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە کەسوکاری کۆچکردوو، هیوای خواست دواکۆست و ناخۆشیان بێت.




