شاڵاو کۆسرەت رەسول ژمارەیەک خانەوادە بەسەردەکاتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩/٧/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی خانەوادەی هەریەک لە (حەسەن عەلی قەڵادزەیی، حاجی رەحمان هەرووتی) کرد.

لە سەردانی خانەوادەی حەسەن عەلی قەڵادزەیی کە مام زیاد شێخانی ئامادەبوو، شاڵاو کۆسرەت رەسول پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان کرد بۆ کۆچی دوایی جگەرگۆشەکەیان.

هەر ئەمڕۆ شاڵاو کۆسرەت رەسول بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستی سەردانی حاجی رەحمان هەروتی کردو هیوای خواست تەندروستی باش بێت و خوای گەورە شیفای بەخێری بدات.