شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٩/٧/٢٠٢٤ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە لیوا بەختیار محەمەد ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا دڵشاد سەعید بەڕێوەبەری گشتی گرێبەستەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی پێشمەرگە، چاکسازییەکانی نێو هێزی پێشمەرگەو یەکخستنەوەی هێزەکان، شاڵاو کۆسرەت رەسول سوپاسی هاوپەیمانانی کرد کە بەردەوام هاوکاری هێزی پێشمەرگەن.