لە هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٨/٧/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول بە یاوەری لەگەڵ (د. دارا رەشید وەزیری پلان دانان) بەشداری لە ژمارەیەک پرسە کرد.

بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە پرسەی هەریەک لە کۆچکردووان (سەربەست سابیر کاریتانی، سەردار محەمەد ئۆمەر، نەخشە عومەر حسێن، قەدەمخێر فەقێ عەزیز) کرد، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە کەسوکاری کۆچکردووان و هیوای خواست دواکۆست و ناخۆشیان بێت.