پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠/٦/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی، شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵای کرد.
لەمیانی سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول باسی لە رۆڵی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا کرد کە خزمەتێکی زۆری بە بواری هونەری کوردی کردووەو مایەی شانازی هەموومانە.
شاڵاو کۆسرەت رەسول لەدۆخی تەندروستی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵای پرسی، سەرەڕای هیواخواستن بۆ زوو چاکبوونەوە هەموو جۆرە پاڵپشتی و پشتیوانیەکی بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەی بۆ دەربڕی.

