ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠/٦/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی تەکیەی شێخ بیلال شێخ نوری خەیلانی کردو بەشداری لە پرسەیەکیش کرد.
لەمیانی سەردانیدا بۆ تەکیەی شێخ بیلال شێخ نوری خەیلانی شاڵاو کۆسرەت رەسول بەگرنگیەوە باسی لەپێگەی تەکیەو خانەقاو حوجرەو مزگەوتەکان کرد کە هەمیشە ناوەندی گرنگی پێگەیاندنی مامۆستای ئایینی و بڵاوکردنەوەی رۆحی لێبووردەیی و پێکەوەژیان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام بوونە.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتی هەمیشە مامۆستایانی ئایینی و شێخانی تەریقەت لای ئێمە جێگای رێزبوونەو ئەرکمانە پاڵپشت و پشتیوانیان بین.
هەر ئەمڕۆ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لەپرسەی کۆچکردوو (دڵناز ئازاد ئاقوبانی) کردو پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە کەسوکاری کۆچکردوو.







