ئەمڕۆ ١١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر شەهیدبوونی شەهیدان؛ براو هاوڕێی ئازیز، فەرماندەی ئازاو قارەمان شەهید عەقید نەریمان دۆشکە، شەهید شێرکۆ فاتح شوانی و شەهید حسێن مەنسوڕ

ئەمڕۆ ١١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر شەهیدبوونی شەهیدان؛ براو هاوڕێی ئازیز، فەرماندەی ئازاو قارەمان شەهید عەقید نەریمان دۆشکە، شەهید شێرکۆ فاتح شوانی و شەهید حسێن مەنسوڕ کە لە رۆژێکی سەخت و لەکاتی پارێزگاری لە شاری کەرکووک لە هێرشی دڕندانەی تیرۆرستانی داعش گیانی خۆیان بەخت کرد.

گەلی کوردستان، ساڵەهای ساڵە خەبات دەکات و قوربانی دەدات لەپێناو پاراستنی خاک و ئاڵاو زمان و کلتوورەکەی، لەم پێناوەدا مێژوومان پڕە لەداستان و نەبەردی، سەدان و هەزاران قارەمانی ئەم کوردستانە گیان و ژیانی خۆیان کردە قوربانی لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی بۆ گەلەکەمان، ئەم کاروانی خەباتە بەردەوامە و ناوەستێت تا گەلەکەمان بە ئاواتەکانی دەگات.

لەم رۆژەدا، دروودو سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان، یادو یادەوەری و قارەمانێتی شەهید نەریمان دۆشکەو سەرجەم فەرماندەو پێشمەرگە قارەمانەکان هەمیشە بەزیندوویی لەیادمان دەمێنێتەوەو درێژەپێدەری کاروانی خەباتیان دەبین.

شاڵاو کۆسرەت رەسول


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *