شاڵاو کۆسرەت رەسول لە هەولێر بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٢/٨/٢٠٢٥ لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە کرد.

لەمیانی بەشداری کردنی لە پرسەی هەریەک لە کۆچکردووان (حاجی خدر حاجی حسێن تەلرخێمی و نەجات رەئووف ئیبراهیم) شاڵاو کۆسرەت رەسول پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەسوکارو خانەوادەی کۆچکردووان کرد.