ساڵیادی راپەڕینی جەماوەری خەڵکی کوردستان لە رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە لە هەموو خەڵکی کورستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرە دێرینەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان پیرۆز دەکەم، بەهەمان رۆحیەتی بەرزی راپەڕینەوە خەبات دەکەین بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئامانجەکانی راپەڕین.

یادی راپەڕین پیرۆز، رێزو شکۆ بۆ تێکۆشەرانی ئەوێ رۆژێی خەبات و هەموو ئەوانەی خەباتیان کرد بۆ رزگارکردنی کوردستان و لەناوبردن و راوەدونانی بەعس، سەری رێزو نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی راپەڕین.

شاڵاو کۆسرەت رەسول
٥ی ئازاری ٢٠٢٤