شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی فالح فەیاز دەکات

لە شاری بەغدا شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

لە دیدارەکەدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی ئەنجومەنە خۆجێیەکان کرا، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە سەرجەم هێزە براوەکان بەجیاوازی نەتەوەیی و ئایینیەوە و بەگوێرەی پێگەو سەنگ و قوڕسایی خۆیان بەشداری بکەن لە حکومەتە خۆجێیەکان.

تەوەرێکی تری دیدارەکە دۆخی ئەمنی عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداو چارەسەری ریشەیی کێشەکان بوو، هەردوولا کۆک بوون کە دەبێ گفتوگۆو لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان لایەنەکان لە چوارچێوەی دەستوور بنەمای گفتوگۆو چارەسەری کێشەکان بێت.