شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی ژمارەیەک خانەوادەو تێکۆشەر دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦/٣/٢٠٢٥ لە ئیدارەی راپەڕین، شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی ژمارەیەک خانەوادەو تێکۆشەرو کەسوکاری شەهیدی کردو بەشداری لە پرسەیەکیش کرد.

لەمیانی سەردانەکانیدا، شاڵاو کۆسرەت رەسول بە گرنگیەوە باسی لە خەبات و تێکۆشانی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەران و کەسایەتییە دیارەکان کرد لە خەباتی گەلەکەمان.

شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتیشی بەسەرکردنەوەو رێزگرتن لە خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەران و خەباتگێڕانی گەلەکەمان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و بەڵێن دەدەین بەوەفا بین بۆ ئەو خەبات و قوربانیدانە.


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *