کوردی- العربية
شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی نوری مالیکی دەکات
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٥/٢/٢٠٢٤ لە شاری بەغدا شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، کێشەکان و چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەکان، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە رەچاوی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێم بکرێت و کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن.
شالاو كوسرت رسول يزور نوري المالكي
زار شالاو كوسرت رسول، الاثنين، ٥/٢/٢٠٢٤، في بغداد، نوري المالكي رئيس تحالف دولة القانون.
وجرى خلال اللقاء، بحث العلاقات بين حكومة إقليم كوردستان وبغداد، وسبل إيجاد حلول جذرية للمشكلات، حيث اتفق الجانبان على ضرورة مراعاة الأوضاع المعيشية لمواطني الإقليم وحل المشكلات في إطار الدستور.


