شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی قەزای خەلیفان دەکات

شاڵاو كۆسرەت رەسول : چیتر رێگا نادەین چەند کەسێک یاری بە چارەنووس و قووتی ئەو میللەتە بکەن.

شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی قەزای خەلیفان دەکات

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٢/١٠/٢٠٢٤ شاڵاو کۆسرەت رەسول سەرۆکی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای هەولێر سەردانی قەزای خەلیفانی کردو لەگەڵ دانیشتوانی سنوورەکە کۆبووەوە.

لەمیانی وتارێکیدا لە بارەگای کۆمیتەی خەلیفان کە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە دانیشتوانی سنوورەکە ئامادەبوون، شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتی: بەداخەوە لەو سنوورە خەڵک باجی یەکێتی بوون دەدات و دەسەڵاتی ناوچەکە بە بەرنامە جیاوازی لەنێوان خەڵکەکە دەکات، یەکێتی کۆتایی بەم جیاوازی کردنە دەهێنێ و بەیەک چاو سەیری هەمووان دەکات و خزمەتیان دەکات.

شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتیشی بڕۆنە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بدەن بەلیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەوەی کۆتایی بەو حوکمڕانیە تاکڕەو و خۆسەپێنە بهێنین و چیتر رێگا نەدەین چەند کەسێک یاری بە چارەنووس و قووتی ئەو میللەتە بکەن.


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *