شاڵاو كۆسرەت رەسول : دەنگ بە لیستی ١٢٩ی یەکێتیی بدەن بۆ ئەوەی ئەو حوکمڕانیە چەوتەی هەرێم راست بکەینەوەو بەبێ جیاوازی خزمەتی هەمووان بکەین
شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی ناحیەی هەریر دەکات
شاڵاو کۆسرەت رەسول رایگەیاند لە هەریرو باتاسەوە، لە خەلیفان و سۆرانەوە هەولێر وەردەگرینەوەو کۆتایی بە حوکمڕانی خۆسەپێن دەهێنین.
ئەم قسانەی شاڵاو کۆسرەت رەسول سەرۆکی لیستی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢/١٠/٢٠٢٤ لەمیانی سەردانێکی بۆ ناحیەی هەریرو کۆبوونەوەی لەگەڵ جەماوەری سنوورەکە هات.
شاڵاو کۆسرەت رەسول لە بارەگای کۆمیتەی هەریر لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە جەماوەری سنوورەکە کۆبووەوەو سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی جەماوەری سنوورەکەی کردو گوتی هیمەت بکەن و دەنگ بە لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی ئەو حوکمڕانیە چەوتەی هەرێم راست بکەینەوەو بەبێ جیاوازی خزمەتی هەمووان بکەین.













Leave a Reply