شاڵاو كۆسرەت رەسول : ئەم حکومەتە بەپلان و بەرنامە خزمەتی ناوچەکانی ئێمە ناکات
شاڵاو كۆسرەت رەسول :هیمەت بکەین و ئەو ناعەدالەتیە نەهێڵین.
شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی ناحیەی سێگردکان دەکات
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣/٩/٢٠٢٤ شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی ناحیەی سێگردکانی کرد.
لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لە هۆڵی بۆنەکانی ناحیەی سێگردکان بەئامادەبوونی هەڤاڵ هیوا رەش ئەندامی سەرکردایەتی و هەڤاڵ دلێر و مامۆستا ئەحمەد و لێپرسراوانی سنوورەکە، شاڵاو کۆسرەت رەسول لەگەڵ ریش سپی و پیاوماقوڵ و گەنجان و دانیشتوانی ناحیەکە کۆبووەوە.
لەمیانی وتارێکی بۆ ئامادەبووان شاڵاو کۆسرەت رەسول باسی لە ناحیەی سێگردکان و گوندەکانی دەوروبەری کرد، کە هەمیشە لانکەی شۆڕش و قوربانیدان و ماڵی پێشمەرگە بووە، گوتیشی ئەم حکومەتە بەپلان و بەرنامە خزمەتی ناوچەکانی ئێمە ناکات، بۆیە دەبێ هیمەت بکەین و ئەو ناعەدالەتیە نەهێڵین.
دواتر شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی کۆمیتەی رێکخستنی سێگردکانی کردو لەگەڵ ستافی کۆمیتە کۆبووەوە.
لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ستافی کۆمیتە شاڵاو کۆسرەت رەسول بەرنامەی هەڵبژاردن و دیدگای یەکێتیی خستەڕوو، جەختی کردەوە کە ئەمجارە جیاواز دەبێت.








Leave a Reply