شاڵاو كۆسرەت رەسول : ئامانجمانە باشترین خزمەتی خەڵكی هەولێر بكەین و فەرامۆشکردنی خەڵکە رەسەنەکەی هەولێر ناهێڵین
شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە چین و توێژە جیاوازەکان دەکات
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧/٩/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر لە ریش سپی و کەسایەتی و پیاوماقوڵانی دەڤەرە جیاوازەکان کرد.
لەمیانی پێشوازی کردن لێیان، شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتی لەخزمەت خەڵکی هەولێرو کەسوکاری خۆمانین و ئامانجمانە باشترین خزمەتیان بکەین.
شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتیشی ساڵانێکە بە بەرنامە کاردەکرێت بۆ دروستکردنی چینایەتی و دروستکردنی جیاوازی لەنێوان خەڵکی هەولێرو فەرامۆشکردنی خەڵکە رەسەنەکەی، هاتووینەوە تا خزمەت بکەین و ئەو جیاوازییە نەهێڵین.













Leave a Reply