شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی چەند کەسایەتیەک دەکات و بەشداری لە چەند پرسەیەک دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٤/٩/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی ماڵی چەند کەسایەتییەکی کردو بەشداری لە ژمارەیەک پرسە کرد.

بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە پرسەی هەریەک لە کۆچکردووان (تەمەن سەعید ئاغا ئەسعەد ئاغا شێتنە، حاجیە گوڵستان عەبدولڕەحمان) کردو پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەسوکارو خانەوادەیان کرد.

هەر ئەمڕۆ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی هەریەک لە (پێشمەرگەی دێرین موخلیس ئەسعەد، حاجی شوکر) کرد و لە نزیکەوە لەهەواڵی تەندروستیانی پرسی و بەرێزەوە لە خەبات و قوربانیدانیانی روانی.


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *