شاڵاو کۆسرەت رەسول: دۆخی هەولێر پێویستی بە گۆڕانکارییە.

‎شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە ژمارەیەک

پزیشک و کارمەندی تەندروستی دەکات

‎پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٤/٩/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە ژمارەیەک لە پزیشک و کارمەندی تەندروستی کرد.

‎لەمیانی کۆبوونەوەیەكدا، شاڵاو کۆسرەت باسی لە دۆخی هەولێر کردو رایگەیاند هەموومان دەزانین دۆخی هەولێر چۆنەو پێویستی بە گۆڕانکارییە.

‎شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتی وەک یەکێتی ئامانجمانەو دەمانەوێ جیاوازی لەنێوان خەڵکی هەولێر نەکرێت و بەبێ جیاوازی خزمەتی شارەکە بکرێت.


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *