پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠/٩/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە ژمارەیەک گەنج و کەسایەتی گوندی دووسەرە و ژمارەیەک کاسبکار کرد.
لەمیانی دوو کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵیان، شاڵاو کۆسرەت رەسول وتەیەکی پێشکەش کردو ئاماژەی بەوە کرد یەکێتی مەبەستیەتی بە دادپەروەرانە و بەیەکسانی خزمەتی سەرجەم ناوچەکان بکات و باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکات.
شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتیشی: پاڵپشت و پشتیوانی کاسبکارانین و دەمانەوێت بەیەکسانی دەرفەتی کار بۆ سەرجەم کاسبکاران بڕەخسێنرێت.










Leave a Reply