نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٧/٩/٢٠٢٤ لە گوندی چیوە، شاڵاو کۆسرەت رەسول بە هاوڕێیەتی هەڤاڵان ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەیسەڵ کەریم خان ئەندامی سەرکردایەتی لە دۆڵی بالیسان سەردانی گوندی چیوەیان کرد و لەگەڵ خزمانی عەشیرەتی خۆشناوی سنوورەکە کۆبوونەوە.
لەمیانی وتەیەکی بۆ ئامادەبووان شاڵاو کۆسرەت رەسول باسی لە رۆڵی مێژوویی دۆڵی بالیسان و گوندەکانی ئەو سنوورەو خزمانی عەشیرەتی خۆشناو کرد، کە هەمیشە لانکەی شۆڕش و شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگە بوونەو خزمەتیان کردووە.
شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتیشی بەداخەوە بە مەبەست خزمەتی ئەو ناوچانە نەکراوەو هەوڵدراوە وەک پێویست خزمەت نەکرێن، ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەمانەوێ بەبێ جیاوازی خزمەتی سەرجەم گوندو ناوچەکان، شارو شارۆچکەکان بکەین.
هاوکات ئاسۆ مامەند وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کردو باسی لە سیاسەتی یەکێتیی کرد بۆ داهاتوو و رایگەیاند ئامانجمانە وەک چۆن لە کەرکووک سەرکەوتنمان بەدەست هێنا، بە هەمان شێوە لە هەولێریش سەربکەوین.











Leave a Reply