دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧/٨/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە کرد.
بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە پرسەی هەریەک لە کۆچکردووان (شەیما سەربەست ئەحمەد سیان گەزوەشانی، رەسول سابیر مەولود دیبەگەیی، پرۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عەلی ئیسماعیل، رزگار سەید سڵاح سەید عەبدولڕەحمان بەرزنجی) کرد، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردووان کردو هیوای خواست دواناخۆشیان بێت.










Leave a Reply