پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦/٨/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆو پەیمانگا جیاوازەکانی سنووری هەولێر.
لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ خوێندکاران، شاڵاو کۆسرەت رەسول باسی لە گرنگی رۆڵی خوێندکاران کرد کە هەمیشە داینەمۆی پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکانن و داوای لێیان کرد بە گڕوتینەوە کاربکەن و هەوڵبدەن بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانیان.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول باسی لەپرۆسەی پەروەردەو خوێندنی باڵا کرد و لەگەڵ خوێندکاران گفتوگۆی چۆنیەتی پێشخستنی ئەم سێکتەرە کراو هاوڕابوون کە پێویستە بایەخی زیاتر بەم سێکتەرەو خوێندکاران و تواناکانیان بدرێت.










Leave a Reply