شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە ژمارەیەک خانەوادەو تێکۆشەرو گەنجی سۆران و باڵەکایەتی دەکات
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥/٨/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر گەنجان و لاوان، تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین، خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکانی سنووری باڵەکایەتی و سۆران کرد.
لەمیانی پێشوازی کردنی لێیان، شاڵاو کۆسرەت رەسول باسی لە خەبات و قوربانیدانی خەڵکی سۆران و باڵەکایەتی کرد، بە تایبەتی لە شۆڕشی نوێ کە قوربانی زۆریان داوە.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول دووپاتی کردەوە کە خەبات و قوربانیدانی خەڵکی ئەم دەڤەرە شایستەی هەموو خزمەتکردنێکەو ئەرکە لەسەرمان خزمەتیان بکەین.











Leave a Reply