شاڵاو کۆسرەت رەسول ژمارەیەک کەسایەتی بەسەردەکاتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٤/٨/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی کرد.

وەک رێزگرتن لە خەبات و قوربانیدانی، شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی کەسایەتی دیاری عەشیرەتی خۆشناو لیوا بەهرام میران ئاوڕەحمان بەگی سیساوە)ی کردو بە گرنگیەوە لە رۆڵ و خەباتی لیوا بەهرام و خانەوادەکەی روانی.

هەر ئەمڕۆ و لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی (سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی سوڵتان موزەفەرەدین)ی کردو لەلایەن حاجی ماجید بازرگان و ژمارەیەک کەسایەتی تورکمان پێشوازی لێکرا.

شاڵاو کۆسرەت رەسول رۆڵی تورکمانە رەسەنەکانی هەولێری بەرزنرخاندو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ دووپات کردنەوە.


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *