شاڵاو کۆسرەت رەسول لە هەولێر بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٦/٨/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە کرد.

بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە پرسەی هەریەک لە کۆچکردووان (خاڵە سەید مەجید گردعازەبانی، خالید ئیبراهیم حەسەن عاڵایی، سابیر عەلی عەبدوڵا، شێرزاد محەمەد کەریم، بۆکان مستەفا میر ئەحمەد رواندزی، ئەسمەر عەزیز) کردو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردووان کردو هیوای خواست دواکۆست و ناخۆشیان بێت.

هەر ئەمڕۆ لە هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری کرد لە مەراسیمی ناشتنی (کیژخان خدر سیان) خوشکی هەڤاڵ تەڵعەت خدر.