شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٥/٨/٢٠٢٤ بە مەبەستی گەیاندنی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە کرد.

لە یەکەم وێستگەدا لە قەزای خەبات شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری کرد لە پرسەی کەسایەتی دیارو ناسراوی عەشیرەتی هەرکی (جەبار عەباس مالەپیر) و پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە کەسوکاری کۆچکردوو.

دواترو لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری کرد لە پرسەی هەریەک لە کۆچکردووان (مام برایم حسێن سیان، دڵشاد حسێن، خەلیل ئیسماعیل شێخەڵا، ژیان زیاد سابر) و لەمیانی بەشداری لە پرسەکان، هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کۆچکردووان دەربڕی و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکانیان کردو هیوای خواست دواکۆست و ناخۆشیان بێت.