شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە کونسوڵی ئەمریکا دەکات

شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە کونسوڵی ئەمریکا دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨/٥/٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی، شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت، شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ قۆناغی داهاتووی حوکمڕانی و گفتوگۆکان خستەڕوو.


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *