لە هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول ژمارەیەک خانەوادەو تەکیەی بەسەرکردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠/٣/٢٠٢٥ لە شاری هەولێر، بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە سەردانی ژمارەیەک خانەوادەی تێکۆشەری کردو چەند تەکیەیەکی بەسەرکردەوە.
لەمیانی سەردانەکاندا، شاڵاو کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی لێکردن و بە بایەخەوە لە خەبات و تێکۆشانی خانەوادە تێکۆشەرەکانی روانی.
هەر ئەمڕۆ شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی تەکیەی باقلانی و لە تەکیەی خەیلانی سەردانی هەریەک لە شێخ حەمەدەمین خەیلانی و شێخ جیهاد خەیلانی کردو بە رێزەوە باسی لە بایەخی تەکیەکان کردو هیوای خواست بەردەوام بن لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.



















Leave a Reply