ئەمشەو لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی مامۆستا مەلا مەسعود کانی کوردەیی و تەکیەی شێخ محێدینی کرد.







لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی دایکی، شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی مامۆستا مەلا مەسعود کانی کوردەیی کرد و پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کردن.
هەر ئەمشەو لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی تەکیەی شێخ محێدینی کردو بە گرنگیەوە باسی لەرۆڵی تەکیەو خانەقاو شوێنە ئاینییەکان کردو رۆڵی مامۆستایانی ئایینی و شێخانی تەریقەتی بەرزنرخاند.

Leave a Reply