شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات

شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠/١/٢٠٢٥ شاڵاو کۆسرەت رەسول بە هاوڕێیەتی هەڤاڵان رێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی و حاجی مەسیفی سکرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان بەشداری لەژمارەیەک پرسە کرد.

لە یەکەم وێستگەدا لەگوندی ئامۆکان، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە پرسەی خاتوو (گول خدر خێزانی شەهیدی فەرماندە عومەر عەدۆ ئامۆکەیی) کردو سەرەخۆشی لەخانەوادەو کەسوکاری کۆچکردوو کردو هیوای خواست دواناخۆشیان بێت.
هەر ئەمڕۆ و لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە پرسەی لیوا بەهرام میران ئاوڕەحمان بەگی سیساوە کرد، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری کۆچکردوو کرد.


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *