شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨/١/٢٠٢٥ لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی هاوڕێی.

لە دیداری نێوانیاندا، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەریەک لە شاڵاو کۆسرەت رەسول و کونسوڵی ئەمریکا گفتوگۆی دۆخەکەیان کردو دیدو تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو.

گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدگای یەکێتیی بۆ حوکمڕانی خستەڕوو و دووپاتی کردەوە کە یەکێتیی لەگەڵ حوکمڕانییەکە بەبێ جیاوازی خزمەتی خەڵک بکات و کێشەکان لە ریشەوە چارەسەر بکات و هەمووان بەشداری راستەقینە بن لە حوکمڕانی و بڕیاردان.