پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٣/١٢/٢٠٢٤ بە مەبەستی هەواڵپرسین و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستیان، شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی کەسایەتی دیارو ناسراوی کوردستان ئاکۆی عەباس ئاغای کرد.
لەمیانی سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول لەدۆخی تەندروستی ئاکۆی عەباس ئاغای پرسی و هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ خواست، بەتایبەتی کە بەڕێزیان کەسایەتی دیاری ناوچەکەیەو هەمیشە رۆڵی ئیجابی هەبووە لەچارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان و بایەخدان بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.



Leave a Reply