پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦/١١/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە کردو سەردانی نەخۆشێکی کرد.
بەمەبەستی گەیاندنی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە پرسەی هەریەک لە کۆچکردووان (شیاو شاهین جەلال و عەمید حەسەن قەراسنجی، فاتمە محەمەد نەجمە هەنارەیی) کرد، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان دەربڕی و هیوای خواست دواکۆست و ناخۆشیان بێت.
هەر ئەمڕۆ شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی مام رەحمان پۆڕیجەیی کرد و لەنزیکەوە لەدۆخی تەندروستی پرسی و هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ خواست.















Leave a Reply