شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە خزمانی عەشیرەتی جبور دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٦/١١/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە (شێخ عیسا موحسین عەبدوڵا سەبیل الجبوری) شێخی عەشیرەتی جبورو ژمارەیەک لە کەسایەتیە دیارەکانی عەشیرەتەکە.

لە دیدارەکەدا ژمارەیەک کەسایەتی لە خزمانی عەشیرەتی مەرزانی ئامادەی بوون، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەگرنگیەوە باسی لە دۆستایەتی و خزمایەتی نێوان کوردو برا عەرەبەکان کردو دووپاتی کردەوە کە وەک هەمیشە پەرە بەم پەیوەندییانە دەدەن و هەموویان خوازیارن برایەتی و پێکەوەژیان لەنێوان هۆزو عەشیرەتەکان فراوانتر بکرێت بەئامانجی دابینکردنی ژیانێکی ئارام و ئاسوودە بۆ هەموو لایەک.

شاڵاو کۆسرەت رەسول باسیشی لە رۆڵی خزمانی عەشیرەتی جبوری کرد کە پەیوەندییەکی لەمێژینەیان هەبووەو هەمیشە براو خزمی بەوەفاو بەئەمەک بوونە.

لای خۆیەوە شێخ عیسا سوپاسی شاڵاو کۆسرەت رەسولی کرد بۆ ئەو پێشوازییەو دووپاتی کردەوە کە پەرەی زیاتر بەپەیوەندی و برایەتی نێوانیان دەدەن.


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *