شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی ناحیەی سێگردکان دەکات

‎شاڵاو كۆسرەت رەسول : ئەم حکومەتە بەپلان و بەرنامە خزمەتی ناوچەکانی ئێمە ناکات
‎شاڵاو كۆسرەت رەسول :هیمەت بکەین و ئەو ناعەدالەتیە نەهێڵین.

‎شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی ناحیەی سێگردکان دەکات

‎پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣/٩/٢٠٢٤ شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی ناحیەی سێگردکانی کرد.

‎لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لە هۆڵی بۆنەکانی ناحیەی سێگردکان بەئامادەبوونی هەڤاڵ هیوا رەش ئەندامی سەرکردایەتی و هەڤاڵ دلێر و مامۆستا ئەحمەد و لێپرسراوانی سنوورەکە، شاڵاو کۆسرەت رەسول لەگەڵ ریش سپی و پیاوماقوڵ و گەنجان و دانیشتوانی ناحیەکە کۆبووەوە.

‎لەمیانی وتارێکی بۆ ئامادەبووان شاڵاو کۆسرەت رەسول باسی لە ناحیەی سێگردکان و گوندەکانی دەوروبەری کرد، کە هەمیشە لانکەی شۆڕش و قوربانیدان و ماڵی پێشمەرگە بووە، گوتیشی ئەم حکومەتە بەپلان و بەرنامە خزمەتی ناوچەکانی ئێمە ناکات، بۆیە دەبێ هیمەت بکەین و ئەو ناعەدالەتیە نەهێڵین.

‎دواتر شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی کۆمیتەی رێکخستنی سێگردکانی کردو لەگەڵ ستافی کۆمیتە کۆبووەوە.

‎لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ستافی کۆمیتە شاڵاو کۆسرەت رەسول بەرنامەی هەڵبژاردن و دیدگای یەکێتیی خستەڕوو، جەختی کردەوە کە ئەمجارە جیاواز دەبێت.


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *