شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە ژمارەیەک ئەفسەری پێشمەرگە دەکات

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨/٩/٢٠٢٤ لەشاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

لەمیانی پێشوازی لێیان، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەگرنگی و بایەخەوە باسی لە رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکان کرد، کە هەمیشە لەپێناو کوردستان بەرگریان کردووەو رۆڵی قارەمانانەیان هەبووەو داواشی کرد بەردەوام بن لەو ئەرکە پیرۆزەیان و پاراستنی خاکی کوردستان.