شاڵاو كۆسرەت رەسول : ئێمەی هەولێری هەمیشە جوانترین و رازاوەترین مەولودمان ئەنجامداوە بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ).

شاڵاو كۆسرەت رەسول : ئێمەی هەولێری هەمیشە جوانترین و رازاوەترین مەولودمان ئەنجامداوە بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ).

لەیادی مەولودی پێغەمبەر (د.خ)
شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی تەکیەی باقلان و تەکیەی خەیلانی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥/٩/٢٠٢٤ لە شاری هەولێرو بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی هەریەک لە تەکیەی باقلان و تەکیەی خەیلانی کرد و بەشداری لە مەولودخوێندنەوە کرد.

لەمیانی بەشداری کردنی لە مەولودەکان، شاڵاو کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە تەواوی موسڵمانان بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی کرد.

شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتیشی ئێمەی هەولێری هەمیشە جوانترین و رازاوەترین مەولودمان ئەنجامداوە بۆ یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەر (د.خ).