شاڵاو كۆسرەت رەسول دەبێت حوكمڕانی سەرتاسەری بێت و جیاوازی نەکرێت

شاڵاو كۆسرەت رەسول
دەبێت حوكمڕانی سەرتاسەری بێت و جیاوازی نەکرێت

شاڵاو كۆسرەت رەسول
ناكرێت هەولێرییەکان دابەش بکرێن و بەیەکسانی خزمەت نەکرێن.

شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە چین و توێژە جیاوازەکان دەکات

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥/٩/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە چین و توێژە جیاوازەکانی هەولێر و ژمارەیەک لە کەسایەتی و گەنجی دۆڵی مەلەکان کرد.

لەمیانی ژمارەیەک کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵیان، شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی یەکێتیی بۆ حوکمڕانی و ئایندەی حوکمڕانی خستەڕوو، باسی لەوە کرد دەبێت حوكمڕانی سەرتاسەری بێت و جیاوازی نەکرێت.

شاڵاو کۆسرەت رەسول باسی لە دۆخی هەولێرو هەولێرییەکان کرد، کە بەدرێژایی مێژوو خەڵکی تێکۆشەرو قارەمان بوونەو ناکرێت ئەمڕۆ حوکمڕانیەکی ناتەندروست بکرێت و هەولێرییەکان دابەش بکرێن و وەک پێویست و بەیەکسانی خزمەت نەکرێن.