شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی مام پاشا دزەیی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥/٨/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر، بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خاتوو (قەدریە شێخ محەمەد ئەحمەد پاشا دزەیی) سەردانی مام پاشای کرد.

لەمیانی سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خاتوو قەدریە ئاراستەی مام پاشاو کەسوکاری کۆچکردوو کردو هیوای خواست دواکۆست و ناخۆشیان بێت.