شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە وەفدێکی کونسوڵخانەی بەریتانیا دەکات

Lyپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢/٨/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە وەفدێکی کونسوڵخانەی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی کاسرین شاو جێگری کونسوڵی بەریتانیا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک، دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی خۆی خستەڕوو.

بەشێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، شاڵاو کۆسرەت رەسول ئامادەکارییەکانی یەکێتی و هەنگاوەکانی کارکردن و پلان و بەرنامەی یەکێتیی بۆ قۆناغی داهاتووی کارکردن و سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکە خستەڕوو.


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *