شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٠/٨/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە کرد.

بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە پرسەی هەریەک لە کۆچکردووان (سەید مریەم شێخ سەعید، جاسم عەبدوڵا خدر شەرەبۆتی، مامۆستا نەورۆز، کاوێس مەحمود حاجی عەلی کەلهوڕی، ئایە هەژار حیکمەت) کرد و پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاریان کرد.

هەر ئەمڕۆ و لە شاری هەولێر بە مەبەستی هەواڵ پرسین شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی مامۆستا (جەوهەر مەنتک)ی کرد و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروستی باشی بۆ خواست.