شاڵاو کۆسرەت رەسول لەگەڵ تیمی یەکێتیی لە وەزارەتی رۆشنبیری کۆدەبێتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١/٧/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان کرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسول کورتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان و هەڵوێستی یەکێتیی بۆ پرسەکان خستەڕوو.

دواتر لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ تیمی یەکێتیی لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی خۆی بۆ حوکمڕانی و پلانی یەکێتی بۆ خزمەتکردنی لاوان و رۆشنبیران، نووسەران و هونەرمەندان و وەرزشوانان خستەڕوو.


Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *