ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠/٧/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول ئێوارەخوانێکی بۆ بەشێک لە خزمانی عەشیرەتی مەنتک رێکخست.








لەمیانی وتەیەکیدا کە پێشکەشی ئامادەبووانی کرد، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەگرنگی و بایەخەوە باسی لە رۆڵی خزمانی مەنتک کرد، کە هەمیشە رۆڵیان هەبووەو پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هەیە.i
شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتیشی ئامانجمانە لەگەڵ سەرجەم عەشیرەتەکان و خزم و کەسوکاری خۆمان لە هەولێرەوە خزمەت بکەین و وەک هەمیشە لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵیان بین.

Leave a Reply