سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢/٧/٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە ئەندرۆ بیزلی کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکە گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاونیشتمانیان، شاڵاو کۆسرەت رەسول تێڕوانین و سەرنجی خۆی خستەڕوو.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدی یەکێتیی خستەڕوو و دووپاتی کردەوە کە یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەو هیواخوازە لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت و بەهیچ بیانووێکی تر دوانەخرێت.

Leave a Reply