هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی پیرۆز دەکەم، هیواخوازم ساڵی تازەی کۆچی ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان.
گەلی کورد وەک گەلێکی زۆرینە موسڵمان هەمیشە بەپیرۆزییەوە لە سەری ساڵی کۆچیان روانیوەو کردوویانەتە بۆنەیەک بۆ پەرەپێدانی پێکەوەژیان و رۆحی لێبووردەیی، با ئێمەش لەسەر کلتوورو داب و نەریتی باب و باپیرانمان ئەم یادە پیرۆزەو سەرجەم یادەکان بکەینە وێستگەی ئاشتبوونەوەو لێبووردن و هەنگاونان بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان.
شاڵاو کۆسرەت رەسول

