شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە پرسەیەک دەکات

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣/٧/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری کرد لە پرسەی کۆچکردوو (سەعید مەولود قۆریتانی).

لەمیانی بەشداری کردن لە پرسەکەدا، شاڵاو کۆسرەت رەسول پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە کەسوکاری کۆچکردوو و هیوای خواست دواکۆست و ناخۆشیان بێت.