نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨/٧/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ کرد.
لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵیاندا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی خوێندنی باڵاو ئاستی زانستی لە زانکۆو پەیمانگاکان کرا، شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی یەکێتی بۆ سێکتەری خوێندنی باڵاو پەروەردە خستەڕوو، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ پێشخستنی سێکتەرەکەو چاککردنی کەموکوڕییەکان خستەڕوو.





